یونسێف: زیاتر لە ٤ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار منداڵی ئۆکراینی ئاوارەبوون

2022-03-31   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
رێکخراوی "یونسێف" رایگەیاند، بەھۆی جەنگی روسیاوە زیاتر لە ٤ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار منداڵی ئۆکراینی ئاوارەبوون.

"یونسێف" بڵاویکردۆتەوە، نزیکەی ٢ ملیۆن منداڵی ئۆکراینی لەگەڵ کەسوکاریان پەنایان بردۆتە وڵاتانی دراوسێ و زیاتر لە ٢ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزاری تریش لەناوخۆی وڵاتەکەیەن ئاوارەن، ئەو ژمارەیەش نزیکەی نیوەی تەواوی ئاوارەکانی ئۆکراین پێکدەھێنێت. 

 ھەر بەپێی ئامارەکەی "یونسێف"، زیاتر لە یەک ملیۆن و ١٠٠ ھەزار منداڵ چوونەتە پۆڵەندا و سەدان ھەزاری تریش روویان کردۆتە رۆمانیا و مۆڵدۆڤا و ھەنگاریا و سلۆڤاکیا و چیک. 

بەپێی ئامارێکی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانیش، زیاتر لە ١٠٠ منداڵ لە ئۆکراین کوژراون و ١٣٤ی تریش برینداربوون.