زیلینسکی: دەستبەرداری بستێکی خاکی ئۆکراین نابین

2022-03-31   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
"ڤۆلۆدمیر زیلینسکی" سەرۆکی ئۆکراین ڕایگەیاند، متمانەیان بە ھیچ قسە و کەسێک نییە و باوەڕ بە بەڵێنەکانی ڕووسیاش سەبارەت بە کەمکردنەوەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ناکەن.

"زیلینسکی" لە وتەیەکیدا ڕایگەیاند، ھێزەکانی ئۆکراین ئامادەکاری دەکەن بۆ ئۆپراسیۆنی نوێ لە خۆرھەڵاتی وڵاتەکە.

وتیشی، چیتر باوەڕ بە ھیچ کەس و قسەیەک ناکەن و دەستبەرداری بستێکی خاکی وڵاتەکەیان نابن و لە پێناو ھەموو پارچەکانی وڵاتەکەدا بەرگری دەکەن، لە ئێستاشدا ھێزەکانی ڕووسیا ئامادەکاری دەکەن بۆ ھێرشکردنە سەر "دۆنباس".

"زیلینسکی" ڕاشیگەیاند، بۆ ماوەی سەعاتێک قسەی لەگەڵ "جۆو بایدن" سەرۆکی ئەمریکا کردووە و پێی وتووە ئۆکراین پێویستی بە چییە.