خولێکی نوێی دانوستانەکانی ڕووسیا و ئۆکراین لە ئیستەنبوڵ دەستیپێکرد

2022-03-29   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
خولێکی نوێی دانوستان لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراین لە شاری ئیستەنبوڵی تورکیا، بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست دەستیپێکرد، سەرۆک کۆماری تورکیاش دەڵێت، دانوستانەکانی ئیستەنبوڵ سەرەتایەکن بۆ کۆبوونەوەی سەرۆکانی ڕووسیا و ئۆکراین.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە وتاری دەستپێکی دانوستانەکان ڕایگەیاند، وەفدی دانوستاندکاری ڕووسیا و ئۆکراین لە بەردەم بەرپرسیاریەتییەکی مێژوویدان و جیھان چاوەڕێی مژدەی ئەوان دەکات.

وتیشی، سەرەڕای سەختی بابەتەکانی دانوستانەکان، بەڵام دڵنیایە کە ڕووسیا و ئۆکراین، دەتوانن بگەن بە چارەسەر.

وتیشی، ئاگربەست و ئاشتیی دەستبەجێ، لە سوودی ھەمووان دەبێت و دانوستانەکانی ئیستانبوڵیش سەرەتایەکن بۆ کۆبوونەوەی ھەریەکە لە سەرۆکانی ڕووسیا و ئۆکراین.