زیانەکانی ئۆکراین بەھۆی ھێرشەکانی ڕووسیاوە بە ٥٦٠ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت

2022-03-29   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
حکومەتی ئۆکراین قەبارەی زیانەکانی وڵاتەکەی بەھۆی ھێرشەکانی ڕووسیاوە ئاشکرا کرد و بە زیاتر لە ٥٦٠ ملیار دۆلار مەزەندەی کرد.

(یولیا سفیریدنکۆ) وەزیری ئابوری ئۆکراین ڕایگەیاند، لە سەرەتای ھێرشەکانی ڕووسیاوە لە ٢٤ی شوباتی ڕابردوو، قەبارەی زیانە ڕاستەوخۆکان بۆ سەر ئابوری وڵاتەکەیان گەیشتووەتە ٥٦٠ ملیار دۆلار، کاریگەرییە ناڕاستەوخۆکانی جەنگیش بووەتە مایەی زیادبوونی بێکاری و دابەزینی ڕێژەی بەکاربەر و پاشەکشەی داھاتی دەوڵەت.

وتیشی، زیانەکە لەسەر ژێرخانی ئابوری زۆر گەورەترە کە بووەتە ھۆی نیمچە وێرانی یاخود وێرانکاری تەواو لە ٨ ھەزار کیلۆمەتر، جگە لەوەش فڕۆکەخانەکان و وێستگەکانی شەمەندەفەر زیانی ١٠٨.٥ ملیار دۆلار زیانیان بەرکەوتووە.

وەزیری ئابوری ڕوونیشیکردەوە، ١٠ ملیۆن مەتر چوار گۆشە لە ڕووبەری نیشتەجێبون وێران بووە و ٢٠٠ ھەزار ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەرکەوتووە.