نەتەوە یەکگرتووەکان: لەسەرەتای جەنگی ئۆکراینەوە ١١١٩ مەدەنی کوژراون

2022-03-28   |  
ئۆکراین
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
نەتەوە یەکگرتووەکان کوژران و برینداربوونی زیاتر لە ٢ ھەزار و ٩٠٠ مەدەنی بەھۆی جەنگی روسیا لە ئۆکراین راگەیاند.

نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگی روسیاوە بۆ سەر ئۆکراین لە ٢٤ی مانگی شوباتەوە تا ئێستا، ھەزار و ١١٩ مەدەنی کوژراون و ھەزار و ٧٩٠ کەسی تریش برینداربوون، پێشبینیشی کردووە ئامارەکان زۆر لەوە زیاتر بن، چونکە ناتوانن بگەنە ئەو ناوچانەی بۆردوومان و شەڕی قورسی تێدایە.

نەتەوە یەکگرتووەکان راشیگەیاند، زۆرینەی ئەو مەدەنییانەی کوژراون بەھۆی بۆمب و بۆردوومان بە چەکی قورس و بۆردوومانە مووشەکییەکانەوە بووە، کە روسیا بە ھەڕەمەکییانە دەیکاتە سەر شارەکانی ئۆکراین.