ئابوری

بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی هەرێم ١٤٣ هەزار دیناری تێپەڕاند


بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان ١٤٣ هەزار دیناری تێپەڕاند و نرخی زێڕیش زیاتر بەرزبوویەوە.

ئەمڕۆ لە كاتی كردنەوەی بازاڕی دراو لە هەرێمی كوردستان ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی بە ١٤٣ هەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوەكرا و بەراورد بە دوێنێ دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی زیاتر دابەزیوە.

لە ئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلار لە نێوان ١٤٢ هەزار و ١٤٣ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت. نرخی تمەنی ئێرانیش لە بازاڕدا جێگیرە و ٢ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار تمەن بە ١٠٠ دۆلارە.

نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەزبوونەوە و ئەمڕۆ نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٢ هەزار دینارە و نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٨٠ هەزار دینارە و نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە ١٨یش بە ٣٢٤ هەزار دینارە.

2 مانگ پێشتر - Dec 29 2020 11:48AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123