وەرزش

ئۆكلاهۆما سیتی كەوتە داوی شكستی یۆتا جازەوە


هەر لە باسكەی ئەمریكا و لە سەرنجدان بۆ یارییەكی تر هەردوو تیپی ئۆكلا هۆما سیتی ساندەرز و یۆتاجاز ڕووبەڕووی یەكتربوونەوە.

چارەكی یەكەم ٢٤ بە ٢٢ بۆ تیپی ئۆكلا هۆما كۆتایی هات، ئاست بەرزی هەردوولا بە جۆرێك بوو كە لە چارەكی دووەمدا هێندە لە یەكترییەوە نزیك بوون كە جیاوازیەكە بوو بە تەنها خاڵێك.

بۆ بەشی دووەم واتە لە هەردوو چارەكی سێیەم و چوارەمدا ئەو ئاست بەرزی و لێك نزیكییە لە كۆكردنەوەی خاڵ هەر بەردەوام بوو كە بۆ چارەكی سێیەم و هەر لایەكیان ٣٥ خاڵیان تۆمار كرد كە بەرزترینی نێو یاریەكە بوو.

بەڵام لە دوا چارەكدا یاریزانانی یۆتا جاز توانیان لە دوا ساتەكانی یارییەكە سەركەوتن بە ڕووی خۆیاندا بشكێننەوە كە ئاستێكی بەرزتریان پێشكەش كرد و یارییەكەیان بە جیاوازی تەنها خاڵێك و بە ئەنجامی ١١٠ بەرامبەر بە ١٠٩ خاڵ بردەوە و سەركەوتنێكی گرنگیان بە دەستهێنا.



2 مانگ پێشتر - Dec 29 2020 11:40AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123