وەرزش

بە جیاوازی ٨ خاڵ ئەتەلانتا هۆكس لە دیترۆیت پێستۆنزی بردەوە


یارییەكانی خولی باسكەی تیپەكانی ئەمریكا درێژەیان هەیە و لە یارییەكی جەولەی نوێدا هەردوو تیپی ئەتلانتا هۆكس و دیترۆیت بێستۆنز بە یەك گەیشتن.

یاریزانانی ئەتەلانتا هۆكس بە سەرەتایەكی باشەوە دەستیان پێكرد و لە چارەكی یەكەمدا ٣٣ بە ٢٥ پێشكەوتن، بۆ چارەكی دووەمیش ئەگەرچی یاریزانانی دیترۆیت كەمێك ڕیزەكانی خۆیان ڕێكخستەوە بەڵام هێشتا هەر ئەتەلانتا لە پێشڕەویدا بوو.

بۆ چارەكی سێیەم جارێكیتر هەردوو تیپ لە تۆمار كردنی خاڵدا لە یەكتر نزیكبوون كە لەمەشیاندا بە جیاوازی ٤ خاڵ تیپی ئەتەلانتا زیاتر درێژەی بە پێشكەوتنەكەیدا، كە وێڕای ئەوەی لە دوا چارەكدا یاریزانانی دیترۆیت بە چەند پێشكەوتنەوە.

بەڵام ئەنجامی كۆتایی جیاوازی ٨ خاڵ بوو بۆ تیپی ئەتەلانتا هۆكس كە یارییەكەیان بە ١٢٨ خاڵ بەرامبەر بە ١٢٠ بردەوە و سەركەوتنیان تۆمار كرد.



2 مانگ پێشتر - Dec 29 2020 11:36AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123