یەکەم کاروانی ھاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا گەیشتە ئۆکراین

2022-03-26   |  
ئۆکراین
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
یەکەم کاروانی ھاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا دەگاتە ئۆکراین، کە بەھاکەی بە نزیکەی ٨٠٠ ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.

بەرپرسێک لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، یەکەم کاروانی ھاوکارییە سەربازییەکانیان، گەیشتووەتە ناوچەکە و ھەندێکیان رەوانەی ئۆکراین کراون، راشیگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت لە سێ رۆژی داھاتوودا سێ گەشتی تری ئاسمانی بگاتە ناوچەکە، چونکە ناردنی پێداویستییە سەربازییەکان بۆ ئۆکراین درێژە دەکێشێت، بارەکانیش دەگەیەندرێنە وڵاتانی دراوسێی ئۆکراین و دواتر بە کاروانی سەربازیی دەگوازرێنەوە بۆ ئەو وڵاتە.

١٦ی ئەم مانگە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، پێشکەشکردنی ھاوکاریی سەربازیی بۆ ئۆکراین بە بڕی ٨٠٠ ملیۆن دۆلار راگەیاند، ھاوکارییەکانیش پێکھاتوون لە چەک و پێداویستیی سەربازیی وەک مووشەکی دژە تانک و مووشەکی بەرگریی ئاسمانی.