وەرزش

ڕاهێنەر و یاریزانانی ڕۆبن كازان بە شێوەیەكی جیاواز پیرۆزبایی ساڵی نوێ دەكەن


ڕاهێنەر و یاریزانانی یانەی ڕۆبن كازانی ڕووسی بە شێوەیەكی جیاواز و سەرنجڕاكێش هاتنی ساڵی نوێ لە هاندەرانیان پیرۆز دەكەن.

بەشێك لە یاریزانان و ڕاهێنەری یانەی ڕۆبن كازان ڤیدیۆیەكیان نمایش كرد لە ژێر ناوی "هەموو ئەوەی من دەمەوێت لە كریسمس تۆیت" و پێشكەش بە هاندەرانیان كرد.

لیونید سلوتسكی ڕاهێنەری یانەكە بە وتنی پارچەیەک گۆرانیی دەنگی خۆی نمایش كرد و یاریزانەكانیشی لە دەوروپشتی بوون.

لە كۆتایشدا سلوتسكی بەشی سەرەوەی پارچە بسكویتێكی خوارد وە ئەوەی خەون بە بەدەستهێنانی جامی خولی ڕووسیا ببینێت و بەدی بهێنێت.

بەڵام ئەوەی جێی نیگەرانی سلوتسكی و هانجەرانی یانەكەشە دۆخی ئێستای تیپەكەیانە كە لە ڕیزبەندی نۆیەمی یانەكاندایە ئەمەش دوای تێپەڕینی ١٩ یاری و كۆكردنەوەی ٢٨ خاڵ كە بە جیاوازی ١٣ خاڵ لە دوای زینت سانت پترسبێرگی پێشەنگەوەیە.



2 مانگ پێشتر - Dec 29 2020 11:31AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123