ژنێک ماوەی 5 ساڵە بەبێ پەیداکردن و خەرجکردنی پارە دەژی

2022-03-25   |  
هاوڵاتی بەریتانی، جۆ نێمێس-ی تەمەن 51 ساڵ. وێنە:Supplied/Jo Low Impact
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ژنێکی بەریتانی ماوەی 5 ساڵە دەستبەرداری کارەکەی بووە و لەو کاتەوە بەبێ ئەوەی ھیچ بڕە پارەیەک خەرج بکات دەژی و ھیچ سەرچاوەیەکی دارایشی نییە بۆ بەدەستھێنانی پارە.

جۆ نێمێس وتەیەکی کردووە بە دروشمی خۆی کە دەڵێت "بە سادەیی بژی بۆ ئەوەی خەڵکی دیکە بە سادەیی بژین."

جۆ نێمێس لەبارەی ئەزموونی خۆی لەو ماوەیەدا نوسیویەتی، سەرەڕای ئەوەی خانووی نیە، مۆبایل بەکارناھێنێت، ئاوی گەرمی نییە و جلی نوێ ناکڕێت، بەڵام ھەست بە دابڕان ناکات.


Jo Nemeth looks out the window of her shack, pictured in story about living without money.


جۆ نێمێس لەبارەی ئەوەی چۆن توانیویەتی بەبێ دەستکەوتن و خەرجکردنی ھیچ بڕە پارەیەک ئەو ماوە زۆرە بژی، دەڵێت خەڵکی دیکە لەبەرامبەر خزمەتکردن، شوێنی مانەوەی بۆ دابین دەکەن و خواردنی پێدەدەن.

ئێستا جۆ نێمێس لەگەڵ ژنێک دەژی کە ھاوسەرەکەی لەژیاندا نەماوە. ھاوڕێکەی کار دەکات و جۆ نێمێس-یش کاروباری ماڵەوەی بۆ جێبەجێدەکات، بۆیە ئەو ژنە لەبەرامبەر ئەم کارە شوێنی مانەوەی بۆ دابین کردووە و خواردنی پێدەدات.

money free life