ئابوری

عێراق پابەندبوونی بە بڕیارەكانی ئۆپیك پڵەس دووپاتدەكاتەوە


عێراق پابەندبوونی بە بڕیارەكانی ئۆپیك پڵەس بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، دووپاتدەكاتەوە.

"خالد حەمزە" بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای نەوتی بەسڕە ڕایگەیاند، ئاستی هەناردەی نەوت لە ڕێی بەندەری نەوتی فاو لە ٢ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بەرمیل نەوت جێگیر بووە كە ئەوە ئاستێكی پێوانەییە. وتیشی عێراق لە ماوەی ڕابردوودا پابەندی بڕیارەكانی "ئۆپیك پڵەس" بووە بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، بە پێی ئەو بڕەی بۆی دیاری كراوە و لەسەر ئەو بڕیارەش بەردەوامن.

وەزارەتی نەوتی عێراقیش ڕایگەیاندووە پلانێكیان هەیە بۆ جێبەجێ كردنی پڕۆژەی ستراتیژی بۆ دوو هێندە كردنی توانای هەناردەكردن لە بەندەرە نەوتییەكان، كە لە ئێستادا توانای هەناردەكردنی ٤ ملیۆن بەرمیل نەوتیان لە ڕۆژێكدا هەیە.

2 مانگ پێشتر - Dec 29 2020 10:39AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123