ڕزگاربوویەکی کۆمەڵکوژی ھۆڵۆکۆست لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا لە ئۆکراین دەکوژرێت

2022-03-23   |  
بۆریس رۆمان چێنکۆ
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
پەرلەمانی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، بۆریس رۆمان چێنکۆ لە کەمپە زۆرەملێکانی نازییەکان لە جەنگی جیھانی دووەمدا ڕزگاری بووە. بەڵام ھەفتەی پێشوو لە ھێرشێکدا لە شاری خارکیێڤی ئۆکراین کوژراوە.

بە پێی وتەی کچەزاکەی، ڕۆمانچێنکۆ لە باڵەخانەیەکی چەند نھۆمیدا بووە و موشەکێک باڵەخانەکەی کردووەتە ئامانج. 

ڕۆمان چێنکۆ ژیانی خۆی بۆ ناساندنی تاوانی نازیەکان تەرخان کردبوو وە سەرۆکی دەستەی نێودەوڵەتی بوچنواڵد دۆرا بووە کە تایبەتە بە ناساندنی تاوانی نازییەکان و پاراستنی ڕزگاربوان.