فەرماندەی گشتیی کیێڤ: بەھێزین و بەرگری لە شارەکەمان دەکەین

2022-03-18   |  
کیێڤ
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
فەرماندەی گشتی سوپای ئۆکراین لە کییەڤ رایگەیاند، ھەموو رێکارەکانی پەیوەست بە پاراستنی پایتەخت تۆکمە کراون و توانا و تەکنیکی ھێزەکانی ئۆکراین لە کییەڤ لە ئاستێکدایە کە بەرگریی بەھێز بکات و دەرەنجامەکەشی بە راگرتنی پێشڕەوییەکانی سوپای رووسیا دەرکەوتوە.

ھەروەک دووپاتی کردەوە لە ئێستادا تەنیا بەرگریی دەکەن و خۆیان لە ھێرشکردن بۆ سەر دوژمنەکانیان پاراستوە، ئەو فەرماندە باڵایای سوپای ئۆکراین ئەوەشی راگەیاندوە، لە ئێستادا سوپا رێکارەکانی پاراستنی ھاوڵاتیانی مەدەنی بە وردی جێبەجێ دەکات.