تەندروستی

دوو توشبووی تری کۆرۆنا لە ھەرێم گیانیان لە دەستدا


لە ھەرێمی کوردستان ١٣٢ کەسی تر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٢ تووشبووی تریش گیانیان لە دەستدا.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ١٣٢ کەس توشی کۆرۆنا بوون، ٢ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە،٣١٦ تووشبووی تریش چاکبوونەتەوە.

راشیگەیاند، تاکو ئێستا لە ھەرێمی کوردستان، ١٠٢ ھەزار و ٩٥٩ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەوژمارەش ٣ ھەزار و ٣٧٧ کەسیان گیانیان لە دەستداوە و ٦٩ ھەزار و ٣٦٧ کەسی تریان چاکبوونەتەوە.



2 مانگ پێشتر - Dec 28 2020 4:39PM
Print Friendly and PDF
زیاتر