ئاژانسی وزە: کیێڤ و مۆسکۆ ڕێککەوتوون لەسەر سەلامەتی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئۆکراین

2022-03-11   |  
وزەی ئەتۆم
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
رافائیل گروسی بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئاشکرایکرد، ئاژانسەکە سەرکەوتوو بووە لە ڕێکخستنی گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان مۆسکۆ و و کیێڤ، سەبارەت بە ئاسایشی ئەتۆمی لە ئۆکراین.

گروسی لە ڤیینەنا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ئامانجی سەرەکی لە دیدارەکە، بنیاتنانی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ بووە لەسەر ئاستێکی بەرز لە نێوان لێپرسراوانی ڕوسیا و ئۆکراین لە سەر دۆسیەی سەلامەتی ئەتۆمی.

بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئاماژەی بەوەشکرد، زۆر گرنگە لە ھەنگاوە پێشنیازکراوەکاندا پەیامەکان بگەن بە ھەردوولا.

وتیشی، ھەنگاوەکان بەو ئاسانییە نەبووە، بەڵام بڕیارە دیداری دیکەش ئەنجام بدرێت، تەوەرەی سەرەکی گفتوگۆکانیش تایبەت بووە بە کاروبارە بنەڕەتییەکان، کە بڕیارە کاریان لەسەر بکرێت، لەبارەی پاراستنی ئاسایشی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئۆکراین.