ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی روسیا و ئۆکراین لە شاری "ئەنتاڵیا"ی تورکیا کۆدەبنەوە، ئەوەش یەکەمین کۆبوونەوەی نێوان گەورە دیبلۆماتکارانی ئەو دوو وڵاتەیە لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕی روسیا و ئۆکراینەوە.
کۆبوونەوەکە "سێرگی لاڤرۆڤ" وەزیری دەرەوەی روسیا و "دیمترۆ کۆلیبا" وەزیری دەرەوەی ئۆکراین و ھەروەھا "مەولود چاوش ئۆغلۆ" وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆڕبەندی دیبلۆماسی ئەنتاڵیا کۆدەکاتەوە، چاوەڕوانیش دەکرێت ئەو کۆبوونەوەیە خاڵی وەرچەرخان بێت بۆ راگرتنی شەڕ و راگەیاندنی ئاگربەستی ھەمیشەیی لەنێوان روسیا و ئۆکراین.
"مەولود چاوش ئۆغلۆ"ش رایگەیاندبوو، تورکیا لە ھەوڵەکانی بۆ راگرتنی شەڕی نێوان روسیا و ئۆکراین و سەپاندنی ئاشتی لە ناوچەکە بەردەوامە.