شاری زاخۆ سەرەڕای ناوبانگەکەی لە بواری میوزیک و گۆرانی، بەڵام تا ئێستا پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی تێدانییە بۆ پڕکردنەوەی ئەم بۆشاییەش، ئەمساڵ پەیمانگایەکی ئەھلی کراوەتەوە.
لەیەکەم ساڵی خوێندنی پەیمانگەکەدا خوێندکاران کۆنسێرتێکی میوزیک و گۆرانیان رێکخست، مامۆستایانی پەیمانگەکەش دەڵێن: ئامانج لە کردنەوەی پەیمانگەکە، فێرکردنی خوێندکارانە بەشێوەیەکی ئەکادیمی.