١٢ رۆژە لەشکرکێشی روسیا بۆ ئۆکراین بەردەوامە

2022-03-07   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بۆردوومان و لەشکرکێشی روسیا بۆ سەر ئۆکراین پێینایە رۆی ١٢یەمەوە، ئەمڕۆش سوپای روسیا ئاگربەستی لە چەند شارێکی ئۆکراین بۆ کردنەوەی رێڕەوی مرۆیی، راگەیاندووە.

وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاندووە، لە سەعات ١٠ی بەیانی ئەمڕۆوە ئاگربەست پەیڕە و دەکەن و رێڕەوی مرۆیی لە شارەکانی کیێڤ و ماریۆپوڵ و خارکیڤ و سومی دەکەنەوە، ئەوەش لەسەر داوای سەرۆکانی فەڕەنسا و روسیا.


دەستەی ئەرکانی ئۆکراینیش رایگەیاندووە، شەڕ و پێکدادان لە شارۆچکەکانی نزیک کیێڤ زیادیکردووە و ھێزەکانی روسیا ھەوڵی گەمارۆدانی کیێڤ دەدەن، روسیاش شاری ئربینی کۆنترۆڵ کردووە و گەمارۆکانی بۆ چەند شارێکی باشور و ناوەڕاستی ئەو وڵاتە زیاتر کردووە. لە بۆردوومانێکی روسیاشدا بۆ سەر خارکیڤ، ھەشت کەس کوژران و لە ٢١ شوێنیش ئاگر کەوتووەتەوە.


ھەر ئەمڕۆ دەنگی دوو تەقینەوە لە کیێڤ بیستراوە و ھێزە چەکدارەکانی ئۆکراینیش کۆگایەکی نەوتیان لە لۆھانسک کردوەتە ئامانج و بەھۆیەوە تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە روویداوە.