زیلینسکی و بایدن بەردەوامی سزاکانی سەر روسیایان تاوتوێ کرد

2022-03-06   |  
"ڤۆلۆدمیر زیلینسکی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
"ڤۆلۆدمیر زیلینسکی" سەرۆکی ئۆکراین پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ "جۆ بایدن" سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامداوە و ھاوکارییەکان و سزادانی روسیایان تاوتوێ کردووە.

"زیلینسکی" لە تویتەر بڵاویکردەوە، بە تەلەفۆن پەیوەندی لەگەڵ "بایدن" ئەنجامداوە و بابەتە ئەمنییەکان و پشتیوانی دارایی ئۆکراین و بەردەوامی سزادانی روسیا تاوتوێ کراون.

لە وتارێکیشدا "زیلینسکی" ئاماژەی داوە بەوەی، ئۆکراینییەکان خۆیان بەدەستەوە نادەن و واز ناھێنن لە بەرگری کردن لە خاکی وڵاتەکەیان.