بەریتانیا مۆڵەتی بەکارھێنان بە ڤاکسینی جۆنسن ئاند جۆنسن دەدات

2021-05-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەریتانیا مۆڵەتی بەکارھێنان بە ڤاکسینی "جۆنسن ئاند جۆنسن" دەدات.

دەسەڵاتی تەندروستیی بەریتانیا بڵاویکردەوە، پاش ئەو ئەنجامە باشانەی کە ڤاکسینی "جۆنسن ئاند جۆنسن"، لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەدەستیھێناوە، مۆڵەت بە بەکارھێنانی ئەو ڤاکسینە دەدرێت و داوای ٢٠ ملیۆن دۆزی ئەو ڤاکسینەیان لە کۆمپانیاکە کردووە.


ڤاکسینی "جۆنسن ئاند جۆنسن"، بەرھەمھێنراوی کۆمپانیای جۆنسن ئاند جۆنسنی ئەمریکیە و ڕێژەی کارایی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەگاتە ٦٧٪ و بەوە دەناسرێتەوە، کە تەنھا بە یەک دۆز لە کەسی وەرگر دەدرێت.