چین: سزاکانی سەر ڕووسیا کاریگەری خراپی لەسەر ئابووریی ئێمە نابێت

2022-03-02   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سەرۆکی لیژنەی ڕێکخستنی بانکیی و دڵنیایی چین ئەو سزایانە رەتدەکاتەوە کە لەلایەن وڵاتانی خۆرئاواوە خراونەتە سەر ڕووسیا و دەڵێت، چین نابێت بە بەشێک لە سزاکان، چونکە کارێکی نایاساییە دژ بە مۆسکۆ.

لە بارەی کاریگەری سزاکانیش لەسەر وڵاتەکەی وتیشی، تا ئێستا سزاکانی سەر ڕووسیا کاریگەری خراپی نەکردووەتە سەر ئابووری چین و پێشبینیش ناکەن لە داھاتوودا سزاکان کاریگەرییان ھەبێت.