ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی: ئۆکراین دەیەوێت لەگەڵ ئەوروپا بێت

2022-03-01   |  
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
"ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی" سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، ئۆکراین دەیەوێت لەگەڵ ئەوروپا بێت و دڵخۆشن بە پشتیوانی کردنیان.

"زیلینسکی" لەڕێی ڤیدیۆوە وتارێکی بۆ پەرلەمانی ئەوروپا پێشکەش کرد و رایگەیاند، ئۆکراین روبەڕووی کارەسات بووەتەوە و رۆژانە دەیان کەس دەکوژرێن و روسیا مووشەک ئاڕاستەی منداڵان دەکات،  وتیشی لە ئێستادا لەگەڵ واقیعێکی تاڵدا مامەڵە دەکەن و دەجەنگن لەپێناو ئازادی خاکی وڵاتەکەیان و گەلی ئۆکراین پەرۆشە بۆ بەرگری کردن لە مافەکانی.  

"زیلینسکی"راشیگەیاند، دڵخۆشن بە پشتیوانی وڵاتانی ئەوروپا و ئۆکراین دەیەوێت لەگەڵ ئەوروپا بێت و لە پێناو ئەو ئامانجەدا دەجەنگن، داواشی لە ئەوروپا کرد کە بۆیان بسەلمێنن بە کردار لەگەڵ ئۆکراینن.