ئەڵمانیا پێدانی ژەمە ڤاکسین بە مێردمنداڵان تاوتوێ دەکات

2021-05-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەڵمانیا بیرۆکەی پێدانی ژەمە ڤاکسین بۆ (مێردمنداڵان) تاوتوێ دەکات.

(ئەنگێلا مێرکڵ) ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ھەرێمەکانی ئەڵمانیا، بیرۆکەی پێدانی ژەمە ڤاکسین بۆ (مێردمنداڵان)ی تەمەن (١٢ بۆ ١٦) ساڵ تاوتوێکردووە و بڕیارە تا ٧ی حوزەیران ئەو بابەتە یەکلا بکرێتەوە، ئەگەر ئاژانسی دەرمانی ئەوروپا پەسەندی بکات.


پێشتریش کۆمپانیای ھاوبەشی دەرمانی (فایزەر و بایۆنتیک) لە ڕاگەیەندراوێکی ھاوبەشدا بڵاویانکردەوە، لەو لێکۆڵینەوانەی کە ئەنجامدراون، لەسەر منداڵانی تەمەن ١٢ بۆ ١٥ ساڵ، ١٠٠٪ کاریگەری نیشانداوە، بۆیە پێدانی ڤاکسین بۆ مێردمنداڵان تەندروستە.