زیلینسکی: لە کاتی دانوستانەکاندا ڕووسیا خاکی ئۆکراینی بۆردوومان کردووە

2022-03-01   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین ڕووسیا تۆمەتبار دەکات بەوەی لە کاتی دانوستانەکانی نێوان وەفدی ئۆکراین و ڕووسیا لە بێلاروس، بەردەوامی بە بۆردومانەکان داوە.

زیلینسکی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ڕووسیا خاکی ئۆکراینی بۆردوومان کردووە لە کاتێکدا کە دانوستان لە نێوان وەفدی ھەردوو وڵات ھەبووە لە بێلاروس.

وتیشی، دانوستانی دادپەروەرانە لە کاتێکدا دەبێت کە یەکێک لەلایەنەکان لایەنەکەی تر موشەک باران نەکات لە کاتی دانوستانەکاندا.

دووپاتیشیکردەوە، کە بەردەوامییدان بە بۆردومانەکان لەکاتی دانوستانەکاندا ھەوڵێکی کرملین بووە بۆ فشار خستنە سەر کیێڤ.