ئیلۆن ماسک بڕیاریدا ئینتەرنێتی بێ بەرامبەر بۆھاوڵاتیانی ئۆکراین دابین بکات

2022-02-28   |  
ئیلۆن ماسک
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئیلۆن ماسک سەرمایەداری گەورەی جیھان وەڵامی داوکارییەکی وەزیری زانیاری و ڕاگەیاندنی ئۆکراین دایەوە و بڕیاریدا ئینتەرنێتی بێ بەرامبەر بۆ ھاوڵاتیانی ئۆکراین دابین بکات.

دوای ئەوەی میخایل فیودۆ رۆف وەزیری زانیاری و ڕاگەیاندنی ئۆکراین لە تویتێکدا داوای لە ئیلۆن ماسکی خاوەنی کۆمپانیای سپەیس ئێکس کرد وێستگەی ستارلینک بۆ پەیوەندی و دابینکردنی ئینتەرنێت لە ئۆکراین چالاک بکات، ماسک دەستبەجێ وەڵامی داواکاریی وەزیرە ئۆکراینەکەی دایەوە و بڕیاریدا وێستگەی ستارلینک لەو وڵاتە چالاک بکات.

ھاوکات دوای بڕیارەکە کۆمپانیای سپەیس ئێکس لە بڵاوکراوەیەکدا چالاککردنی وێستگەکانی ستارلینکی لە ئۆکراین ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد: ھاوڵاتیانی ئۆکراین دەتوانن بە بێ بەرامبەر ئینتەرنێت بەکار بھێنن.