تا ئێستا ھەزاران ئاوارەی ئۆکرانی گەیشتونەتە رۆمانیا

2022-02-27   |  
رۆمانیا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئاوارەبوونی ھاوڵاتیانی ئۆکراین بەردەوامە و تا ئێستا ھەزاران ئاوارە گەیشتونەتە رۆمانیا .

ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارەکانی ئۆکراین ژن و منداڵن ، کارمەندانی رێکخراوە مرۆییەکانیش لە رۆمانیا لە ھەوڵی ھاوکارییکردنی ئۆکرانیەکاندان و خۆراک و کەلوپەلی پاک و خاوێنیان پێشکەش کردون .

بە پێی ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان ، لە سەرەتای دەستپێکردنی ھێرشەکانی روسیاوە تا ئێستا زیاتر لە ١٢٠ ھەزار ھاوڵاتی ئۆکرانی وڵاتـەکەیان بەجێھیشتوە و زۆرینەیان بەرەو پۆلەندا و مۆلدۆڤا و رۆمانیا و سلۆڤاکیا و مەجەر کۆچیان کردوە .