سەرۆکی چین داوای لە پوتن کرد گفتوگۆ لەگەڵ ئۆکراین دەستپێبکات

2022-02-25   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ شی جین بینگ سەرۆکی چین، ئامادەیی مۆسکۆی نیشاندا بۆ گفتوگۆی باڵا لەگەڵ ئۆکراین.

ئاژانسی ھەواڵی ڕەسمی چین بڵاویکردەوە،  سەرۆکی چین بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا قسەی کردووە و داوای لێکردووە بە شێوازێکی ئەمنی کاریگەری ئەوروپی بەردەوام بنیات بنرێت.

شی جین بینگ داوای لە پوتن کردووە، لە ڕێگەی گفتوگۆوە کێشەکان چارەسەر بکەن. ھاوکات ھەردوو سەرۆک تێڕوانینی ھاوبەشیان تاوتوێ کردووە سەبارەت بە ڕەوشی ئۆکراین.

ئاژانسە چیینیەکە، ئاماژەی بەوەکردووە، پوتن، شی جین بینگی لە مێژووی کێشەی ئۆکراین و ھێرشەکەی بۆ سەر ئۆکراین ئاگادار کردووەتەوە.