بۆریس جۆنسن: چەکی بەرگریی دەدەینە ئۆکراین

2022-02-23   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ھەڕەشەی سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ڕووسیادا دەکات و دەڵێت، لە بەرامبەر ھەنگاوە مەترسیدارەکانی ڕووسیا، بڕیاریانداوە چەکی بەرگری بە ئۆکراین بدەن و سزای تریش بەسەر مۆسکۆدا بسەپێینن. وتیشی، لە فشارەکانیان بۆ ڕاگرتنی شەڕەکە بەردەوامن.