سوپای ئۆکراین چەند ناوچەیەکی لە ھەرێمی دۆنیتسک تۆپباران کرد

2022-02-23   |  
سوپای ئۆکراین
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
شەڕ و پێکدادان لە چەند ناوچەیەکی ئۆکراین بەردەوامە و لایەنەکانی شەڕ یەکتر بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکەن.

ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، شەوی رابردوو سوپای ئۆکراین چەند ناوچەیەکی لە ھەرێمی دۆنیتسک تۆپباران کردووە و دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەھێزیش بیستراوە، ئاماژە بەوەشکراوە، تا ئێستا شەڕ و پێکدادان بەردەوامە و زیانەکانی شەڕەکەش بە وردی نەزنراوە.

دانیاڵ بوسۆنۆڤ سەرپەرشتیاری دەزگای ھەواڵگری کۆماری دۆنیتسک رایگەیاند، ھێزەکانی ئۆکراین بێ رەچاوکردنی یاسا نێودەوڵەتییان چەند ناوچەیەکیان لە ھەرێمەکانی دۆنیتسک و لۆھانسک تۆپباران کردووە، وتیشی خەڵکی مەدەنی زیانمەندی سەرەکیی شەڕەکەن و دەبێ سوپای ئۆکراین بە زوترین کات کۆتایی بەو ھێرشانە بھێنێت.