دوای بڕیارەکەی پوتن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبووەوە

2022-02-22   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ھەر لەسەر بڕیارەکەی "پوتن" بۆ داننان بە سەربەخۆیی لوھانسک و دونیتسک، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبووەوە و نوێنەری ڕووسیا ڕایگەیاند ھێشتا ئامادەن بۆ ڕێگەچارەی دیپلۆماسی، بەڵام جەختی کردەوە لە گرنگی بەرگری کردن لە ناوچەی جودایخوازەکان.

"ڤاسیلی نیبیزیا" نێردەی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، مۆسکۆ ھێشتا کراوەیە بە ڕووی دیپلۆماسییەت، بەڵام ڕێگەنادەن بە خوێنڕشتن لە "دۆنباس" و بەرگری لە ھەموو ئەو ناوچانە دەکەن کە سەربەخۆییان دەوێت.

ھاوکات نوێنەری چین لەو کۆبوونەوەیە داوای دانبەخۆداگرتنی کرد بۆ دوورکەوتنەوە لە پشێوی زیاتر.