"ڤۆلۆدمیر زیلنسکی" سەرۆکی ئۆکراین ڕایگەیاند، دەستبەرداری ھیچ بەشێکی خاکی وڵاتەکەیان نابن و داوایکرد لوتکەی نێوان سەرۆکانی ئۆکراین و ڕووسیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا بەڕێوەبچێت.
بەیانی ئەمڕۆ، "زیلینسکی" لە وتارێکیدا ڕووسیای تۆمەتبار کرد بە لەناوبردنی دانوستانی ئاشتی و پێشێلکردنی سەروەری خاکی وڵاتەکەی. وتیشی، ئۆکراین لە کەس ناترسێت و پابەندە بە ڕێگە چارەی دیپلۆماسی.
سەرۆکی ئۆکراین ڕایگەیاند، بە ھیچ شێوەیەک دەستبەرداری ھیچ بەشێکی خاکی وڵاتەکەیان نابن و چاوەڕێی ھەنگاوی ھاوپەیمانەکانیان دەکەن بۆ ھەنگاونان دژ بە ڕووسیا، داوای لوتکەیەکی بە پەلەشی کرد لە نێوان سەرۆکانی ئۆکراین و ڕووسیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا.