ڕووسیا ھێزی لە ھەرێمی لوھانسک و دونیتسک بڵاوکردەوە

2022-02-22   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دوای داننان بە سەربەخۆی ھەردوو ھەرێمی دونیتسک و لۆھانسک، "ڤلادمیر پوتن" سەرۆکی ڕووسیا ھێزی لەو دوو ھەرێمە بڵاوکردەوە.

میدیاکان بڵاویانکردەوە، چەندین کاروانی سەربازی ڕووسی سنورەکانیان تێپەڕاندووە و چوونەتە ھەرێمی لوھانسک و دونیتسک لە خۆرھەڵاتی ئۆکراین، ھاوکات "پوتن" داوای لە وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەی کردووە ڕێککەوتن بکات لەگەڵ ئەو دوو ھەرێمە بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایش، داواشی لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کردووە گفتوگۆ دەستپێبکات، بۆ دروست کردنی پەیوەندی دیپلۆماسی. 

شەوی ڕابردوو، "ڤلادیمیر پوتن" سەرۆکی ڕووسیا دانینا بە سەربەخۆی ھەردوو ھەرێمی دونیتسک و لۆھانسک وەک دوو ھەرێمی سەربەخۆ لە ئۆکراین و مەرسومی ھاریکاری و دۆستایەتی لەگەڵ ھەردوو ھەرێمەکە ئیمزا کرد، داواشی لە ئەنجومەنی دۆما کرد پشتیوانی بڕیاری داننان بە سەربەخۆیی ھەردوو ھەرێمەکە بکات، ڕاشیگەیاند ئەو ڕێککەوتنە بۆ ماوەی ١٠ ساڵە و ئەگەری درێژکردنەوەشی ھەیە.