سوپای ئۆکراین کوژرانی سەربازێکی وڵاتەکەی ڕاگەیاند

2022-02-19   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سوپای ئۆکراین کوژرانی سەربازێکی لە خۆرھەڵاتی وڵاتەکەی ڕاگەیاند.

ئاڵۆزییەکانی نێوان سوپای ئۆکراین و سەربەخۆیی خوازەکانی خۆرھەڵاتی ئەو وڵاتە لە پەرەسەندندایە و ھێرش و پەلامارەکانیان بۆ سەر یەکتر زیاتر کردووە.

بە گوێرەی ئاژانسەکانی ھەواڵ، سەربەخۆیی خوازەکانی خۆرھەڵاتی ئۆکراین، ئەمڕۆ ١٩ موشەکیان ئاڕاستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپای ئۆکراین کردووە و لە ئاکامدا سەربازێک کوژراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ سەرۆکی ھەرێمی دۆنباس، تاکلایەنە حاڵەتی ئامادەباشی تەواوی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ھەر پێشھاتێک ڕاگەیاند.