وەزارەتی تەندروستی عێراق: شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا تێپەڕێنرا

2022-02-19   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
عێراق شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنای تێپەڕاند و وەزارەتی تەندروستیش دەڵێت پێویستە ھاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا تێپەڕێنراوە، بەڵام دەرکەوتنی گۆڕاو یاخود شەپۆلی نوێی ڤایرۆسەکە ئەگەرێکی کرایەوە، لەبەرئەوە پێویستە ھاووڵاتیان پابەندبن بە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستی.

جەختیشیکردووەتەوە، پێشوازی خەڵک لە وەرگرتنی ژەمی سێھەمی ڤاکسینی کۆرۆنا، زۆر کەمە و لە ئاستی پێویستدا نییە، داوا لە ھاووڵاتیانیش دەکات بە تایبەتی ئەوانەی نەخۆشن ژەمی سێھەمی ڤاکسین وەربگرن.