وەرزش

میامی هیت سەركەوتنی بەسەر نیو ئۆرلیانسدا نوسییەوە


لە یارییەكانی جەولەی دووەمی خولی باسكەی ئەمریكا تیپی میامی هیت توانی لە ناو یاریگای خۆیدا لە تیپی تیو ئۆرلیانس بباتەوە.

چارەكی یەكەمی یارییەكە بە پێشەنگی میامی بە كۆتا هات بە ئەنجامی ٢٩ خاڵ بەرامبەر بە ٢٦ خاڵ، لە چارەكی دووەمیشدا تیپی خاوەن یاریگا بە ئەنجامی ٣٧ خاڵ بەرامبەر بە ٢٧ خاڵ پێشكەتن و جیاوازییەكەیان كردە ١٣ خاڵ.

هەرچەندە دواتر ئاستی یاریزانانی نیو ئۆرلیانس باشتر بوو، بەڵام نەیانتوانی ئەنجامەكە بگۆڕن و ئەنجامی كۆتایی بە سودی میامی هیت بوو بە ١١١ خاڵ بەرامبەر بە ٩٨ خاڵ.

ئەمەش یەكەم سەركەوتنی میامی بوو لەم وەرزەدا دوای ئەوەی لە جەولەی یەكەمدا بە تیپی ئۆرلاندۆ ماجیك دۆڕان.



2 مانگ پێشتر - Dec 26 2020 2:42PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123