وەرزش

پێرێز لە پێناو كڕینی ممباپێ دەستبەرداری چەند یاریزانێك دەبێت


یانەی ڕیاڵ مەدرید هەوڵەكانی بۆ كڕینی كیلیان ممباپێی چڕتر كردووەتەوە، لە نوێترین هەنگاویشدا فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەكە ئامادەیی نیشانداوە بۆ ئەوەی دەستبەرداری چەند ئەستێرەیەكی یانەكە بێت لە پێناو گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە فەڕەنسییەدا.

گرێبەستی ممباپێی تەمەن ٢١ ساڵ لەگەڵ پاریس سان جێرمان هاوینی ٢٠٢٢ كۆتایی دێت و تا ئێستاش خۆی یەكلانەكردووەتەوە بۆ درێژكردنەوەی گرێبەستەكەی یاخود ڕۆشتن لە یانەكە.

بە پێی هەواڵێكی سایتی لێ تێن سپۆڕتی فەڕەنسی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە هەنگاوی داهاتوویدا هەموو شتێك دەكات بۆ ئەوەی بڕی پارەی پێویست تەرخان بكات بۆ كڕینی ئەو هێرشبەرە.

سایتەكە ئاماژە بەوە دەكات كە ڕیاڵ مەدرید پێش ئەوەی بیر لە كڕینی ممباپێ بكاتەوە دەبێت چەند قوربانییەك بدات و خۆی لە قەیرانی دارایی بپارێزێت و بۆ ئەو مەبەستەش سەرەتا دەستبەرداری ئەو یاریزانانە دەبن كە خاوەن مووچەیەكی زۆرن لە یانەكە و لە گرنگترینیان سێرجیۆ ڕامۆسی كاپتن و لۆكا مۆدرێچ دەبێت كە لەو یاریزانانەن زۆرترین مووچە لە ڕیاڵ وەردەگرن.

بژاردەیەكی تر بۆ پێرێز ئەوەیە تا هاوینی ٢٠٢٢ چاوەڕێ بكات تا ممباپێ بە بێ بەرامبەر بگوازێتەوە بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ.



2 مانگ پێشتر - Dec 26 2020 2:38PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123