لە سامەڕا شوێنەوارێکی سەردەمی عەباسییەکان دۆزرایەوە

2022-02-18   |  
عێراق سامەڕا شوێنەواری مێژویی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
کۆمپانیایەکی عێراقی لە کاتی کارکردن لە ھەڵکەندنی ئاوەڕۆیەک لە قەزای سامەڕای سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، شوێنەوارێکی مێژویی گرنگ دەدۆزێتەوە.

ئەندازیاری پرۆژەکە ڕایگەیاند، کرێکارەکان لە کاتی ھەڵکەندن لە پرۆژەکەدا، پارچە شوێنەوارێکیان دۆزیوەتەوە و دەستبەجێ لایەنی رەسمی لێ ئاگادار کراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای بنکۆڵکاری، پارچە شوێنەوارێکی  گەورە دەرکەوتووە و ھێڵ و زەخرەفەی سەردەمی خەلافەتی عەباسی لەسەر نەخشێنراوە.

پسپۆڕانی بواری شوێنەوارناسی عێراقیش دەڵێن ، شوێنەوارەکە بۆ سەردەمی عەباسیيەکان دەگەڕێتەوە، کاتێک شاری سامەڕا پایتەختی خەلافەتی عەباسی بووە.