وەرزش

ڕێناتۆ سانچێز لە لیڤەرپووڵ نزیك دەبێتەوە


یانەی لیڤەرپووڵ لە هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی ڕێناتۆ سانچێزی پورتوگالی و یاریزانی یانەی لیل بەردەوامە و ڕاپۆرتە هەواڵییەكانیش ئاشكرای دەكەن كە سانچێز دەیەوێت خولی فەڕەنسی جێبهێڵێت.

بە پێی هەواڵێكی سایتی گۆڵ تا ئێستا گفتوگۆكانی نێوان یانەی لیڤەرپووڵ و لیل نەبووە بە ڕەسمی، بەڵام سانچێز بڕیایداوە یانەكەی ئێستای بگۆڕێت.

هاوكات فابریزۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووسی دیاری ئیتاڵی ئاماژەی بەوە داوە كە جگە لە لیڤەرپووڵ چەند یانەیەكی تریش هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدەن، بەڵام تیپەكەی یۆرگن كلۆپ نزیكترینیانە.

سانچێز لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەی لیل ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و یارمەتی ئەو یانەیەی داوە تا لە یانە پێشەنگەكانی خولی فەڕەنسی بێت و پێشبڕكێی بە دەستهێنانی نازناوەكە دەكەن.



2 مانگ پێشتر - Dec 26 2020 2:30PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123