وەرزش

ڤیكتۆر كۆڤالینكۆ لەگەڵ ئەتەلەنتا ڕێككەوت


ڤیكتۆر كۆڤالینكۆ یاریزانی یانەی شاختار دۆنێسكی ئۆكرانی بە شێوەیەكی پێشوەخت گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئەتەلەنتای ئیتاڵی ئیمزا كردووە و مانگی داهاتوو پەیوەندیان پێوە دەكات.

بە پێی هەواڵێكی سایتی گۆڵ ڤیكتۆر كۆڤالینكۆ كە گرێبەستەكەی لە هاوینی ٢٠٢١ كۆتایی دێت لەگەڵ ئیدارەی یانەكەی ڕێككەوتووە بۆ ئەوەی شەش مانگ بەر لەو وادەیە شاختار جێبهێڵێت.

پێش ئەتەلەنتا چەندین یانەی تری ئێتاڵیا هەوڵیاندابوو گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە ئۆكرانییەدا ئیمزا بكەن كە لە هێڵی ناوەندی یاریگادا یاریی دەكات.

ڤیكتۆر كۆڤالینكۆی تەمەن ٢٤ ساڵ، لە ئێستادا بە یەكێك لە باشترین یاریزانەكانی هەڵبژاردەی ئۆكرانیا دادەنرێت و لە ساڵی ٢٠١٦ەوە تا ئێستا ٣٠ یاریی نێودەوڵەتی ئەنجامداوە.



2 مانگ پێشتر - Dec 26 2020 2:22PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123