وەرزش

لیبرۆن جەیمس لە ژمارەیەكی كۆبی براینت نزیك دەبێتەوە


لەسەركەوتنەكەی لۆس ئەنجلێس لەیكەرزدا بەرامبەر دالاس ماڤریكس لیبرۆن جەیمس خۆی گەیاندە پلەی دووەمی ڕیزبەندی ئەو یاریزانانەی زۆرترین خاڵیان لە جەولەی كریسمسدا لە خولی باسكەی ئەمریكا تۆماركردووە و تەنیا لە دوای كۆبی براینتی كۆچكردووەوەیە.

لیبرۆن جەیمس لە ١٥ یاریی شەوی كریسمسدا ٣٨٣ خاڵی تۆماركردووە و كۆبی براینتی یەكەمیش لە ١٦ یاریدا ٣٩٥ خاڵی هەیە.

لیبرۆن جەیمس لە لێدوانێكیدا دوای سەركەوتنی تیپەكەی جگە لەوەی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە گەیشتن بە پلەی دووەم و نزیكبوونەوە لە براینت، هاوكات ستایشی ئاستی هاوڕێكانیشی كرد.

ئەستێرەكەی لەیكەرز باسی لەوە كرد كە لە تیپەكەیاندا چەند یاریزانێك هەیە كە هەموو یارییەك دەتوانن زیاتر لە ٢٢ خاڵ تۆماربكەن.

2 مانگ پێشتر - Dec 26 2020 2:19PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123