وەرزش

كەی سی جۆنز ئەفسانەی یاریی باسكەی ئەمریكی كۆچی دوایی كرد


تیپی باسكەی بۆستن سێلتیكس شەوی هەینی ڕایگەیاند كەی سی جۆنزی ئەستێرە و ئەفسانەی پێشووی تیپەكەیان لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە.

جۆنز لە كاروانی وەرزشی خۆیدا لە خولی باسكەی ئەمریكا ١٢ جار نازناوی خولەكەی بە دەست هێناوە كە هەشتیان وەكو یاریزان بووە و دوو جارییش وەكو راهێنەر بووەتە پاڵەوان.

لەسەر كۆچی دوای ئەو ئەستێرەیە، سێلتیكس لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە كە دڵتەنگن بە لە دەستدانی ئەو ئەفسانەیە و كاروانە وەرزشییەكەی بەرز دەنرخێنن.

جۆنز سەرەتا لە باسكەی كۆلێجەكان لەگەڵ سان فرانسیسكۆ دەستی پێكرد و نازناوی ساڵانی ١٩٥٥ و ١٩٥٦ی بە دەستهێنا و مەدالیای زێریشی لە ئۆڵۆمپیادی مێلبۆرن بە دەستهێنا.

دواتریش لەگەڵ تیپی سێلتیكس هەشت نازناوی یەك لە دوای یەكی لە ئێن بی ئەی بەدەستهێنا لە نێوان ساڵانی ١٩٥٩ بۆ ١٩٦٦ و درێسی ژمارە ٢٥ی دەپۆشی و لە دوای ساڵی ١٩٦٧ەوە تیپەكە ئەو ژمارەیەی هەڵگرتووە.



2 مانگ پێشتر - Dec 26 2020 2:13PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123