"جەستن ترۆدۆ" سەرۆک وەزیرانی کەنەدا ڕایگەیاند، ڕەزامەندی دراوە بۆ ناردنی چەک و کەلوپەلی سەربازی بۆ "ئۆکراین" بە بڕی زیاتر لە ٦ ملیۆن دۆلار، ھەروەھا ٥٠٠ ملیۆن دۆلاریش قەرز دەدەنە ئەو وڵاتە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھەر دوژمنکارییەکی ڕووسیا.
لە ساڵی ٢٠١٥ەوە، نزیکەی ٢٠٠ سەربازی کەنەدی لە ئۆکراین جێگر کراون، بۆ مەشق و ڕاھێنان بە ھێزە ئۆکراینییەکان.