عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ئیرنای ئێران رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە لە رێی وڵاتی عومانەوە بەشێوەیەكی شیاو و لە نامەیەكی رەسمیدا دیدگای خۆیان سەبارەت بە رەوشی ئێستا روونكردووەتەوە و وەڵامی نامەكەی سەرۆكی ئەمریكایان داوەتەوە.
دووپاتیشی كردەوە سیاسەتیان نەگۆڕە و لەژێر هەلومەرجی زۆرترین فشار و هەڕەشەی سەربازیدا، خۆیان لە دانوستانی راستەوخۆ دەپارێزن.
عراقچی نەیشاردەوە، رێی تێدەچێت دانوستانی ناڕاستەوخۆ، وەك ئەوەی لە رابردووشدا هەبووە، بە نێوەندگیری لایەنی سێیەم بەردەوام بێت.
پیشتر، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە رێی راوێژكارێكی دیپلۆماسی سەرۆكی ئیماراتەوە نامەیەكی بۆ رێبەری باڵای ئێران نارد و تێیدا جەختی كردەوە لە ئامادەیی واشنتۆن بۆ دانوستان و گەیشتن بە رێكەوتن لەگەڵ ئێران.
لووتکەیەکی نێودەوڵەتی گرنگ ئەمڕۆ لە کۆشکی ئەلیزێی فەرەنسا بەڕێوەچوو، کە تیایدا نزیکەی 30 سەرکردە و سەرۆکی وڵات بەشدار بوون.
لووتکەکە تەرخان کرابوو بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئۆکراین و چۆنیەتی بەردەوامیدان بە پشتیوانیی سەربازیی و سیاسیی ئەو وڵاتە.
سەرۆکی فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن، لە وتارێکیدا جەختی لەوە کردەوە کە فەرەنسا بەردەوام دەبێت لە ناردنی هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ کیێڤ. هاوکات ئاماژەی بەوەدا، کە لێکۆڵینەوە دەکرێت لەسەر شێوازەکانی چاودێریکردنی ئاگربەست لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراین.
ماکرۆن ئاماژەی بەوەش کرد کە هەڵگرتنی سزاکان لەم قۆناغەدا کارەساتێکی گەورەی دیپلۆماسی دەبێت. ئەو باسی لەوەش کرد کە پارە بلۆککراوەکانی روسیا نزیکەی 248 ملیار دۆلارن و دەبێت لە داهاتوودا بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە بەکار بهێندرێن.
لەلایەکی دیکەوە، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین، هۆشداری دا کە روسیا ئامانجی درێژکردنەوەی جەنگەکەیە بۆ داگیرکردنی زیاتری خاکی ئۆکراین. زێلێنسکی جەختی کردەوە کە روسیا هیچ ئارەزوویەک بۆ ئاشتی نیشان نادات.
هەڵوێستەکانی دیکەی سەرکردایەتیی وڵاتان جیاواز بوون. ئۆلاف شۆڵز، راوێژکاری ئەڵمانیا، هەڵگرتنی سزاکانی سەر روسیا بە هەڵەیەکی گەورە لەم قۆناغەدا وەسف کرد. هەروەها کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، رایگەیاند کە هێشتا زووە بۆ هەڵگرتنی سزاکان.
پیت هێگسەس، وەزیری بەرگری ئەمریکا بەهۆی تاتۆ نوێیەکەیەوە جارێکیتر بوەتەوە جێگەی سەرنجی میدیاکان و لە پلاتفۆڕمە جیاوازەکاندا لەبارەیەوە دەنووسرێت.
پیت هێگسەس لە وێنەیەکیدا تاتۆیەک دەردەکەوێت کە بەزمانی عەرەبی لەسەر قۆڵی نوسیوێتی ("کافیر" – بە واتای بێباوەڕ یان کافر)دێت.
میدیاکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو تاتۆکەی دوای بوون بە وەزیری بەرگری دروستکردووەو پێشتر نەبینراوە.