ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە جیھاندا لە شەش ملیۆن کەس نزیک دەبێتەوە

12/02/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ژمارەی گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا لە جیھاندا لە شەش ملیۆن کەس نزیک دەبێتەوە.

بە پێی دواین ئاماری ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی، لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا، زیاتر لە ٤٠٩ ملیۆن و ٢٦ ھەزار کەس لە سەرتاسەری جیھان تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش پێنج ملیۆن و ٨٢١ ھەزار و ٣٤٦ کەس بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستداوە.

لە ڕیزبەندی وڵاتانی جیھانیش لە بارەی کۆرۆنا ئەمریکا بەردەوام لە ڕیزبەندی یەکەمی وڵاتاندایە بە تۆمارکردنی زیاتر لە ٧٩ ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار حاڵەتی تووشبوون و گیان لە دەستدانی زیاتر لە ٩٤٢ ھەزار کەس.