پۆکیتینۆ ھیوای مانەوەی مباپێ دەخوازێت

11/02/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

پۆکیتینۆی راھێنەری یانەی پاریس سان جێرمان ھیوا دەخوازێت لاوە فەڕەنسیەکە لە PSG بمێنێتەوە.

پۆکیتینۆ لە میانی لێدوانێکی بۆ رادیۆی کادینا سیر رایگەیاند، ھیوا دەخوازێت مباپێ بۆ چەند سالێکی تر لە یانەکە بمێنێتەوەو ھاوکار بێت بۆ تۆمار کردنی ئەنجامی باشتر. 


ھەر لە درێژەی قسەکانیدا راھێنەرە ئەرژەنتینیەکە رایگەیاند، مباپێ لە ریزی پێنج باشترین یاریزانی جیھاندایە و مانەوەی بە ئاوات دەخوازم لە ریزی یانەکەی ئێستای. 


لە بەشێکی تری قسەکانیدا راھێنەرەکەی پاریس سان جێرمان لە وەسفکردنی مێسیدا رایگەیاند، یاریزانێکی ناوازەیە و یاریزان لە چەشنی مێسی ١٠٠ ساڵ جارێک یاریزانێکی ھاوشێوە دەردەکەوێت.

DARAWAN HAJI HAMED