ئەدھانۆم: ئەگەر ھاوکاریمان بکەن ئەمساڵ کۆتایی بە کۆرۆنا دەھێنین

09/02/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا داوای ھاوکاری لە وڵاتە دەوڵەمەندەکان دەکات.

تێدرۆس ئەدھانۆم بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڕایگەیاند، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، پێویستە وڵاتە دەوڵەمەندەکانی جیھان بە پەلە ١٦ ملیار دۆلاری تر بۆ ڕێکخراوەکەیان دابین بکەن.

وتیشی، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا پێویستیان بە کاری زانستی ھەیە و ئەوەش پشتیوانیی دارایی پێویستە، ئەدھانۆم دڵنیایی داوە ئەگەر وڵاتە دەوڵەمەندەکان ئەو بڕە پارەیەیان بۆ دابین بکەن و ھەموو وڵاتانی جیھانیش ھاوکاریان بن، دەکرێت ئەمساڵ کۆتایی بە کۆرۆنا بھێنن.