پەرتووکی بیرەوەرییەکانم دوایین بەرھەمی موسا عەنتەرە

26/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دەزگای فام دوایین بەرھەمی "موسا عەنتەر" کە پەرتووکێکە بە ناوی "بیرەوەرییەکانم" چاپ و بڵاودەکاتەوە کە "محەمەد عیزەدین" لە تورکیەوە وەریگێڕاوە و ئیسماعیل بێشکچی و سینەم خان جەلادەت عالی بەدرخان، پێشەکیان بۆ وەرگێڕانە کوردیەکە نووسیووە، جێی ئاماژەیە ئەم پەرتووکە ٤ جاریش بە زمانی تورکیش چاپ کراوە.

پەرتووکەکە بریتیە لە کۆمەڵێک بییرەوەریی مووسا عەنتەر لەگەڵ چەندان کەسایەتیی وەک (شێخ سەعیدی کوردی و ئیسماعیل بێشکچی و عەبدولڕەحمان قاسملوو و کامەران بەدرخان و جگەر خوێن و یەشار کەمال و عەزیز نەسین و دایکی عەبدوڵا ئۆجەلان و مەدام میتران و یەڵماز گۆنایی و نووری سەعید پاشا) و بە پێی جۆری ژیان و چالاکیی سەردەمەکەی خۆیشی، مژارە جیاوازەکانیشی ھەر سەبارەت بە کوردستان و تورکیا بووە.


لە کۆتایدا یەشار کەمال لە بارەی نوسەرەوە دەڵێت "ھیچ کوردێکم نەدیت ھێندەی مووسا عەنتەر ھێمن و لەسەرخۆ. بۆیە،‌ ناتوانم لە دەوڵەتی بکوژەکەی خۆشبم"