بەھۆی بەفربارین ڕێگەی ھیران کەپی گەرۆتە بۆ سەر چیای سەفین داخراوە

27/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەھۆی بەفربارین لە ھەولێر ڕێگەی ھیران کەپی گەرۆتە بۆ سەر چیای سەفین و لە سلێمانیش ڕێگەی چیای گۆیژە و ئەزمڕ بەرەو ناوچە شاخاوییەکان داخراون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی ھەولێر ڕایگەیاند، لەبەر سەلامەتی شۆفێران بەھۆی بەفربارینەوە ڕێگەی ھیران کەپی گەرۆتە بۆ سەر چیای سەفین داخراوە.

ھاوکات بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕێگەی چیایی گۆیژە و ئەزمڕ بەرەو سەرەوە واتە بەرەو ناوچە شاخاوییەکان داخراوە.

بەھۆی تەڕبوونی شەقامەکانی ناوشاریش ھاتووچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکات پابەندبن بە خێراییە یاساییەکان و ماوەی سەلامەتی نێوانیانیشیان بپارێزن. ھەروەھا ڕێگەی نێوان چۆمان - حاجی ئۆمەرانیش بەھۆی بەفربارین داخراوە.