کارکردن لە ١٣ پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە قەزای خانەقین راگیراوە

27/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەھۆی خەرجنەکردنی بودجەی پڕۆژەکانەوە بەبڕی ١٠٠ملیار دینار، کارکردن لە ١٣ پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە قەزای خانەقین راگیراوە

سۆران عەلی سەرۆکی شارەوانی خانەقین لە لێدوانێکدا رایگەیاند، بەھۆی خەرجنەکردنی بودجەی پڕۆژەکان ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری لە بوارە جیاجیاکاندا ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە لە قەزای خانەقین راگیراوە.


وتیشی، لە ساڵی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ ژمارەیەک پڕۆژە لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان بەبڕیاری حکومەتی ھەرێم بەگەڕخرانەوە، بەڵام پشکی خانەقین لەو پڕۆژانەدا نەبوو، لە ئێستاشدا داوا لە حکومەتی ھەرێم دەکات لە پلانی ئەمساڵدا پشکی شارەوانی خانەقین بۆ بەگەڕخستنەوەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دابین بکات.